ڕەوانسەر؛ تەرمی چالاکێکی مەدەنی و ناڕازی دۆزرایەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی چالاکی مەدەنی و ناڕازی بەرامبەر بە کردەوەی بێ پرەنسیپەکانی کۆماری ئیسلامی و خەڵکی شاری ڕەوانسەر بە ناوی “سەعید محەممەدی” تەمەن ٣٨ ساڵ، دوای ئەوەی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە بۆ ماوەی ٥ رۆژ بێسەروشوێن کرا، خەڵک تەرمەکەیان لە داوێنی چیای یەڵەوەر لە تەنیشت گۆڕستانی شارەکە دۆزیەوە.

پێویستە بگوترێ کە دەزگای هەواڵگری تیرۆریستی لەژێر گوشاری ئەمنیدا بنەماڵەکەی ناچار کردبوو بێدەنگ بن و لەو پێوەندییەشدا کاتێک ئەو بنەماڵە ئاگادارییەکیان دەرکرد و ئەم ڕێکخراوەیان بە بەرپرسی دیارنەمانی کوڕەکەیان دەستنیشان کرد، ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی ئەو دامەزراوە ئەمنییەتی بوونەتەوە.

شیاوی باسە سەعید محەممەدی بە هۆی بڵاوکردنەوەی دیکۆمێنتاریی رووی ڕاستەقینەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی سەبارەت بە کردەوە نامرۆڤەکانی و چالاکییە مەدەنیی ناوبراو چەندین جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و هەڕەشەی کوشتنی لێ کرا بوو.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *