جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی دیزەڵاوا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەناونیشانی عەلیڕەزا پەرتەوی خەڵکی گوندی تازاوا سەربە شاری سونقور لەلایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە لە زیندانی دیزەڵاوا لە کرماشان جێبەجێکرا.

بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو لەلایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *