ک.م.م.ک:
یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ کوردی کۆلبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵان بە ناوی «یونس قادری» خەڵکی شاری سەقز بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵەی شاری بانە بە سەختی بریندار بوو.
پێویستە بگوترێ، ناوبراو بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئیران جێگیرکراو لە سەر سنوورەوە بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.
ع – ر


