ک.م.م.ک.:
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی کەیوان ئیسماعیل پوور خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری ئەم شارە بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، سەربازانی حکومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.
ک.ح


