ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بە پێی هەواڵەکان، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “فەرهەنگ عیوەزی” خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە کە لە ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو دا بانگهێشتی دادگای ئینقلاب کرا و هەر لە وؽدا لە لایان بەشی جێبەجێکاری بڕیارەکان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لەو شارە گوازرایەوە، ماوەیەک لەمەوبەر لە ژێر چاوەدێری و به مەرجی هەڵگرتنی بازنەی ئەلیکترۆنی و هات و چۆی سنووردار لە شاری سنە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی لە دەرەوەی بەندیخانەی حکوومەتی ئێران ئازاد کرا.
پێویستە بگوترێ کە، ناوبراو پێشتر بە تاوانی ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، بڕیاری ٤٥ مانگ بەندکرانی بۆ دیاری کرابوو.
ع – ر