مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین

ک.م.م.ک:

شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی پەیام ڕەزایی خەڵکی گوندی پیلە سەربە شاری مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە شەڕی ئێران ــ عێراق لە سنووری ساوجی مەریوان بە قورسی بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەبۆنەی قووڵی برینەکەیەوە بۆ ناوەندێکی دەرمانی شاری مەریوان ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *