ک.م.م.ک:
یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی هاووڵاتییەک بە ناوی «ئەحمەد عەلیزادە »مامۆستای قوتابخانە خەڵکی شاری ئاودانان لەلایەن سیستمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو ، دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری ئیلام گوازرایەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانە، ئەحمەد عەلیزادە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی حکوومەتی ئێران لە شاری ئیلام بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات ماوەی ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و بۆ پێکهێنانی گرووپێکی زیاتر لە ٢ کەسی بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات ماوەی ٦مانگ و یەک ڕۆژ سزای بەسەر دا سەپێندرا، هاوکات بە خانە نشینی زۆرەملێ و دوور خستنەوەبۆ شاری فەنوجی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان سزادرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ٢٥ی رەزبەری ساڵی ڕابردوو لە کاتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری ئاودانان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای چەند ڕۆژێک لە دەستبەسەرکردنی دا، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و لە ١٧ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢دا بۆ جارێکیتر دەستبەسەر کرایەوە و بۆ بەندیخانەی حکوومەتی ئیران لە شار ئیلام راگواسترا.
ع – ر