ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بەناونیشانی قاسم ئابەستە کە لە ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٠ی کوردی، لەگەڵ ٦ کەسی دیکە لە هاوڵاتیانی شارەکانی مەهاباد و سەقز بەبۆنەی هەبوونی پرسگەلی بیروباوەڕی و تۆمەتی پڕوپاگەندا دژی دەسەڵات و ئەندامەتی لە گروپگەلی « افساد فی الارض» دەستبەسەر و لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج حوکمی ئێعدامی ناوبراو جێبەجێ کرا.
شیاوی باسە کە، ئەم حوکمە لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرپەرشتیاری دادوەر موقیسە و لە ڕێکەوتت ٥ی جۆزەردانی ٢٧١٧ی کوردی، بە ناوبراو و هاوبڕواکانی ڕاگەیەندرابوو.
ق.ش