ک.م.م.ک:
شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕەحمان مەحموودنەژاد ٥٢ساڵ تەمەن، خێزاندار و خەڵکی سەقز پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە سنە دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە لە پێوەندییەکی تێلەفوونییەوە ڕایگەیاندووە کە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە سنە دەستبەسەرە.
شیاوی باسە کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆئ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.
ق.ش