ک.م.م.ک:
چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “شاهو بەرهەم” تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ پاش دابینکردنی بارمتەی یەک ملیار تمەنی لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هاوڵاتیە لە کاتی دەستبەسەریدا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.
شیاوی باسە ئەم هاووڵاتییە ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری شنۆ لە دوای ناڕەزایەتی و مانگرتنی جەماوەری دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایان حکومەتەوە دەستبەسەر کرا بوو.
ع – ر