ک.م.م.ک:
شەممە ڕێکەوتی ١٣ی گەڵارێزانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “زانا پەروانە” خەڵکی شاری مەریوان، پاش ٢ مانگ و ١٥ ڕۆژ دەستبەسەری کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هاوڵاتیە لە کاتی دەستبەسەریدا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری بێ بەش کراوە.
شیاوی باسە تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵخراوەکانی زانا پەروانە لەبەردەستدا نییە.
ع – ر


