ئازادکردنی هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیحسان محەممەدی” تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ پاش دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی، بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران ئازاد کرا.

پێویستە بگوترێ ئەم هاوڵاتیە یەکێک لەو کەسانە بوو کە لەکاتی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکاندا دژی کوشتنی ژینا ئەمینی لە شاری شنۆ دەستبەسەرکرابوون.

شیاوی باسە ئەم هاووڵاتییە لە جۆزەردانی ئەمساڵدا لەلایان لقی سێی دادگای شۆرشی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی گشتی بە بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان، شێواندن و وێرانکردنی شوێنە گشتییەکان بە “موحاڕەبە “تۆمەتبار کرا بوو.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *