ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپۆڵ زەهاب بە ناوی ئیسماعیل کەمەری، تەمەن ٢٩ ساڵ، لە عەشیرەتی کویک سیفۆری، کە چەند ساڵێک لەمەوبەر بەهۆی بوومەلەرزەیەکی بەهێز و بەناوبانگی ئەو سەردەمە باوکی لەدەستدا، و زیانێکی زۆر وەبەر بنەماڵەکەی کەوت، لەژێر سایەی حکوومەتی مەلا قین لەدڵ و ناکارامەکانی حاکمی ئێران کە ئامادە نەبوو قەرەبووی بوومەلەرزەلێدراوان بکەنەوە، لە ڕێگەی کاری ساختە و کەم داهات و بێ داهاتوو بژێوی ژیانی خۆی و دایکی دەستەبەر دەکرد، لە بەر بێ هیوایی ناچار بوو ئێران بەجێبهێڵێت و ١٥ ڕۆژ لەمەوبەر لە ئێران وەدەرکەوت بەرەو ئەوروپا، و بەداخەوە لە دارستانەکانی بیلاڕووس و پۆڵەندا بەهۆی ماندوێتی زۆر و نەبوونی یارمەتیدەر گیانی لەدەستدا.
ع – ر