سنە؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

شەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سامان محەممەدی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی زانییارییەکان، ناوبراو بەبێ نواندنی بەڵگەی دادوەر دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران بە ناو شارامفەر لەو شارە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ جۆری ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە و دۆخی هەنووکەیی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *