ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٧ی خەزەڵوەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی حەسەن دەرئوفتادە باوکی کۆمار دەرئوفتادە مێرمنداڵی ١٦ساڵ تەمەن و لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لە شاری پیرانشار پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە لێپرسینەوەی لێکرا.
بەپێی هەواڵەکان، بانگهێشتی ناوبراو لە چوارچێوەی لێوەرگرتنی بەڵێننامە و هەڕەشە لەهەمبەر بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی کوڕەکەی بووە و ناوبراو مافی چالاکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی لەم چوارچێوەیەدا نییە.
ق.ش