برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆئ هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

شەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی سروور شەریفی ٢٦ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی کەوپێچ سەربە شاری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە هێڵی سنووری کێلە بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، چەکدارانی حکوومەتی بەبێ ئاگاداتکردنەوەی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان دایە بەر دەسڕێژی فیشەک.

شیاوی باسە، ناوبراو بەبۆنەی قورسی برینەکانی بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانی گوازراوەتەوە و دۆخی گشتی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *