ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، پەنابەرێکی سیاسیی بەناونیشانی جەماڵ فەرامەرزی ٤٣ساڵ تەمەن و خەڵکی سنە لەلایەن ڕێخراوی پەنابەری وڵاتی نۆروێژ مەترسیی جییدی دیپۆڕتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە.
بەپێی کوتەکانی سەرچاوەیەکی نێزیک لەم هاوڵاتییە کوردە: ناوبراو چەندد ڕۆژ بەرێ بۆ زیندانێک بەناوی تراندۆم کە تایبەت بە کەسانی دیپۆرتییە دەگوازرێتەوە و بڕیار وابووە کە ڕۆژی هەینی ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، بەرانبەر لەگەڵ ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ی زایینی کاتژمێر ١١ی سەرلە بەیانی لە فڕۆکەخانەوە بۆ ئێران دیپۆڕت بکرێتەوە.
سەرچاوەکە ڕایگەیاند: جەماڵ فەرامەرزی لە ساڵی ٢٠١٥وە چووە بۆ وڵاتی نوروێژ و داوای پەنابەری لە ڕێخراوی پەنابەران کردووە.
هەروەها کوتی: کەسێک لە بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە هاوڵاتی خەڵکی کوردستان چەندد ساڵێک لە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە گیانی لەدەستداوە.
شیاوی باسە کە، لەماوەی ساڵانی ڕابردوو جەماڵ فەرامەرزی لە پێکهێنانی ئاکسیۆنەکانی دژی ڕێژیمی ئێرانەوە لە وڵاتی نوروێژ ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە.
جێی سەرنجە کە، تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم پەنابەرە سیاسییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش