ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٤ی خەزەڵوەری ۲۷۲۳ـی کوردی، دوو ئەندامی ئەنجوومەنی کەلتووری ــ کۆمەڵایەتی نۆژین بەناوەکانی سروە پوورمحەممەدی و ئیدریس مینبەری هەرکامیان لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لە شاری سنە، دە ساڵ زیندانی تەعزیریان بەسەردا سەپێنراو لەلایەن پارێزەرەکانیانەوە دوکتۆر جوامێر عەبدوڵڵاهی و هێمن مەجیدی حوکمەکەیان پێ ڕاگەیەندرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، سروە پوورمحەممەدی ٣٥ ساڵ تەمەن، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی لە کاتێکدا بەمەبەستی بەدواداچوون بە چارەنووسی هاوڕێیانی دیکەی سەردانی دادگای ئینقلابی ئێران لە سنە دەکات هەر لەوێ دەسبەجێ دەستبەسەر دەکرێت.
هەروەها ئیدریس مینبەری لەلایەن سەرۆکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە سنە دادوەر کەرەمی بەتۆمەتی پێکهێنانی گرووپ و تاقم تۆمەتبار کراوە.
شیاوی باسە کە، ئیدریس مینبەری ڕەزبەری ئەمساڵیش لەنەبوونی خۆیدا لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای دووی سزاکانی ئێران لە سنە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتت بەساڵێک زیندانی تەعزیری و دوورخستنەووی بۆ زیندانی دیزەڵاوا لە کرماشان و لێدانی ٤٠ قامچی تەعزیری پلە ٦ مەحکووم کرا.
جێی سەرنجە کە، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ساڵی پار هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایەسەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵەکەی و دەستبەسەرداگرتنی لۆپ تۆپ و کەرەستە تایبەتەکانی دەستبەسەر کرا.
ق.ش