ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی حسەین بۆرەکە کوڕی حەسەم و سۆران مەحموودی کوڕی خالید خەڵکی گوندی ساغانلوو سەربە پیرانشار بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوڕاستەکانی ڕەزبەری ئەمساڵ، حسەین بۆرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە یەکی خەزەڵوەر دوو ڕۆژ پاش ئازادی بانگهێشتی بەشی لێکۆڵینەوەی دادگای حکوومەت لە پیرانشار کرا و سەرلە نوێ دەستبەسەر و بۆ زیندانی حکوومەت لە نەغەدە ڕاگوازرا.
هەروەها سۆران مەحمودی سەرەتای مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و کۆتایی ڕەزبەر پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئەمنییەتی ئێرانەوە لە پیرانشار بۆ زیندانی ئەو حکوومەتە لە نەغەدە ڕاگوازرا.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش


