هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەچوونی دانشتنی دادگاییەکەی سامان یاسین

ک.م.م.ک:
سێشەمە۲ی خەزەڵوەری ۲۷۲۳ی کوردی، سامان یاسین، هونەرمەند و ئاوازدانەری خەڵکی کرماشان کە پاش دوو جار بەڕێوەچوونی دانشتنی دادگاییەکەی هەڵوەشێندرایەوە، ئەمڕۆ دوایین دانشتنی بەڕێوەچوونی کەیسەکەی هەڵوەشێنرایەوە.

شایانی باسە کە سامان یاسین ساڵێک و ۲۲ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ نواندنی فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکرا و ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی قورس بووەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی لە دژی دروستکراون.

جێگای ئاماژەیە کە لە کاتی ئەشکەنجەدانەکەیدا، ناوبراو تووشی نەخۆشی خوێن میزی بووە و لە دۆخێکی ناڵەبار دایە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *