ناونیشانی کۆڵبەرێکی دیکە کە لە سنووری نەوسوود بریندارکرابوو، ئاشکرا بوو

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێکی دیکە بەناونیشانی ئارمان بەرزگەر خەڵکی گوندی میراوای سەربە شاری سەلاسی باوەجانی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود مەچەکی پێی فیشەکی بەرکەوت و بەتوندی بریندار کرا.

شیاوی باسە کە، هاوکات براکەیشی بەناوی ماهان بەرزگەر بریندار کرابوو کە هەردووکیان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کرابوون، بەڵام زانیارییەکی ورد و نوێ سەبارەت بەدۆخیان بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *