خۆکوژی دوو ژن لە شاری سەقز

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، ژنێک بەناونیشانی فریشتە فەرەجپوور ٤٥ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەقز پەتی بۆخۆی هەڵخست و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بەبۆنەی کێشە و گرفتی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆکوژی.

هەرلەم پێوەندییەدا، لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو، ژنێکی دیکە بەناونیشانی سورەییا عەزیزپوور خەڵکی گوندی کارێزە سەربە شاری سەقز بەبۆنەی کێشەی خاوخێزی دەستی داوەتە خۆکوژی و لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *