ک.م.م.ک:
سێشەممە ۲٥ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی، ساڵح نیکبەخت، ۷۲ ساڵ و پارێزەری دیاری شاری سەقز کە بەرگری لە کەیسی ژینا ئەمینی دەکرد، لەلایەن لقی ۲۸ی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر عەموزادە بەبێ گوێدان بە بەرگرییەکەی و پارێزەرەکەی، عەلی ڕەزایی، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات، بە ساڵێک زیندانی کردنی زۆرەملی و یاساخکردنی چالاکی لە تۆرەکۆمەلایەتییەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ سزادرا.
شایانی باشە بەڕێز نیکبەخت شەممە ۲۰ی ڕەشەمەی ۲۷۲۲ی کوردی لە لایان لقی ۳ی لێکۆڵەری داواکاری گشتی بەندیخانەی ئێڤین بە تۆمەتی “پرۆپاگاندا دژی دەسەڵات” تێگەیاندن و ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکانی بووە و پاشان بە دابینکردنی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
شیاوی ئاماژەیە کە ناوبراو پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری یە و پارێزگاری لە کەیسی ژینا ئەمینی و زۆرێک لە زیندانییە سیاسییەکانی سزادراو بە لەسێدارەدان کردووە.
ع. س


