سـنە دەستگیرکردنی ئیقبال مەجیدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناسنامەی ئیقباڵ مەجیدی خەڵکی شاری (سنە)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو، لە دووکانەکەی خۆی کە دەکەوێتە سەر شەقامی غەفوور لە شاری (سنە) دەستبەسەر کراوە و دوای دەستبەسەرکردنی ماڵ و دووکانەکەشیان پشکنیوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوەبراو ، لەلایەن دادوەرەوە ماوەی ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی کاتی بۆ دەرچووە، ئیقباڵی مەجیدی نەخۆشی دڵی هەیە و هەر ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی و پەشۆکاوی بنەماڵەکەی.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *