ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانئ ئامیار فەتحوڵایی ١٦ ساڵ تەمەن خەڵکی قوروە، پاش بانگهێشتی لە پەیوەندییەکی تێلەفوونییەوە لەلایە پەروەردە و فێرکاری ئەو شارەوە، بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران ڕاگوازرا.
بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو لەلایەن کارمەندێکی پەروەردە و فێرکارییەوە بەناوی پێدرام حەسەنی بانگهێشتی ئەو ئیدارەیە کرا و پاش دەستبەسەری بەگرانی کەوتۆتەبەر ئەشکەنجە و لێدانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەبۆنەی ئەشکەنجەی قورای هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران کەمەر و گورچیلەی خەساری گرانی پێگەیشتووە.
ق.ش