ک.م.م.ک
بەپێی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەرسەلان خودکام، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد، کە لە زیندانی حکوومەت لە ورمێ ماوەی حوکمەکەی تێدەپەرینێت، بە هۆی بێبەریبوون لە چارەسەری پزیشکی لە لایان بەرپسانی زندانەوە، چاوی چەپی تووشی کێشەی بینین بووە.
شایانی باسە کە بەرپرسانی زیندان لە ورمێ بە مەبەستی ناردنی ئەم زیندانیە سیاسیە بۆ مورەخەسی، داوای بارمتەی قورسیان کردبوو و بنەماڵەکەشی توانایی دابینکردنیان نەبوو.
سەرچاوەیەک ئاگادارە لەم بارە دا ڕایگەیاندووە” کە چاوەکانی ناوبراو پێویستی بە چارەسەریی خێرا هەیە و بەرپرسانی زیندان گوێ بە داخوازییاکانی نادەن”.
ئەرسەلان خودکام، زیندانیی سیاسیی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی لە ورمێ، ڕێکەوتی ٣ی گولانی ۲۷۱٨ کوردی، بە تۆمەتی “سیخووڕی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران”، دەسبەسەر کرا و لە ساڵی ۲۷۲۲ دا بەندکردنی هەتاهەتایی بەسردا سەپێنراوە.
ع. س