ک.م.م.ک:
دووشەممە ۲۳ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی کەمال ئەشتەری خەڵکی بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ لە بانە بریندار کرا.
شایانی باسە کە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوە پێشوەختە، تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لەو ڕووداوەدا ناوبراو لە قاچی دا بریندار بووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تەورێز کراوە
تا ئێستا لەسەر دۆخی تەندروستی ئەم کۆڵبرە هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س


