کاوە کەریمیان ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٢ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کاوە کەریمیان یەکێک لە ئەندامی کۆمەڵەی ژینگە پارێزی سەوزی چیای مەریوان بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەریوان بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، کاوه کەڕیمیان له گەڵ ٢٩ کەس لە ئەندامانی دیکەی کۆمیتەی فریاگوزاری ئاگرکەوتنەوە له دارستانەکانی زاگرۆس له نزیک نەچی سەر بە شاری مەریوان لە لایان هێزه ئه منییه کانی ئێران دەستبەسەر کران کە پاش تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک جگە لە کاوە کەریمیان، مادیح خۆشنەواز و کاوە دەستان باقی ئەندامانی ئەم گروپە ژینگەپارێزە ئازاد کران.

پێویستە بگوترێ کە کاوە دەستان، ئەندامێکی دیکەی ئەم گرووپە چەند حەوتوویەک پێش ئێستا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی مادیح خۆشنەواز خەڵکی گوندی سەردۆش لەبەردەستدا نییە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە کاتی دەسبەسەرکردنی بەربڵاوی ئەندامانی کۆمەڵەی ژینگە پارێزی سەوزی چیا ٣٦ تابلۆی ژمارە لکێنراو بە ماشێنەکانی ئەو ئەندامانە و مۆبایلەکانیان دەستی بەسەر داگیرا بوو.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *