سنە؛ ئەندامێکی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی نۆژین حوکمی زیندان و دوورخستنەوە و قامچی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، دانیشتنی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی چالاکێکی مەدەنی و کەلتووری خەڵکی شاری سنە بەناونیشانی ئیدریس منبەری لە ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی فەرهەنگی ــ کۆمەڵایەتی نۆژین بەبێ ئامادەبوونی ناوبراو(غیابی) بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دانیشتنە لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای سزای ٢ی ئێران لە سنە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری، دوورخرانەوە بۆ زیندانی دیزەڵاوای ئێران لە کرماشان و ٤٠ زەبری قامچی پلە ٦ بە سەرۆکایەتی دادوەر بەهمەن ئومیدزادە بەڕێوە چبوو.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ئیدریس منبەری ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و وێڕای دەستبەسەری، ماڵەکەیان پشکنی و لۆپ تۆپ و کەرەستە تایبەتەکانی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان برد.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ساڵی پار، ناوبراو بەدانانی بارمتەی یەک ملیاردی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *