ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی پێشەوا ئیبراهیمپوور ١٩ ساڵ تەمەن خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دژی ناوبراو دەکار کراون بەدەستەوە نییە.
ق.ش