ک.م.م.ک:
دووشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، زیندانییەکی سیاسیی بەناوی سامان محەممەدی خیارە کە ماوەی ٧ ساڵ بوو بەتۆمەتی ڕووخانی دەسەڵات لە زیندانی سامناکی قزڵحەساری کەرەج ڕاگیرابوو، لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازرابوو، لە پەڕاوێزی شەڕی ئیسڕایل و بەکرێگیراوانی حکوومەتی ئێران( حەماس و…..) لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنەکان ئێعدام کرا.
شیاوی باسە کە، کۆماری ئیسلامی وەکوو پیشەی لەمێژینە و تیرۆریستانەی خۆی پاش بەدیهێنی قەیران و گرفتە جیهانگیرەکان، زیندانییە سیاسییەکان ئێعدام دەکات و وڵامدەری هیچ کەس و لایەنێکیش نییە.
ق.ش