دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە شاری قوروە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی ٢٤ساڵ تەمەن بەناونیشانی میلاد حەیدەریان خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران پاش دەستبەسەری میلاد حەیدەریان لە شەقامی ڕەئووفی ئەو شارە هەڵیانکوتایە سەرماڵی باوکی ناوبراو پاش پشکنینی ماڵەکە، دەستیان بەسەر هەندێ کەلووپەلی تایبەتی ناوبراودا گرت و لەگەڵ خۆیان بردیان.

شیاوی باسە، ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە شاری سنە گواستۆتەوە و تا ئێستەیش هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی خستویانەتە پاڵی نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *