هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لە تاران دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

هەینی ٧ی رەزبەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز تەمەن ٤٧ ساڵ بە ناوی “مەسعوود ئەمیری” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران، مەسعوود ئەمیرییان لە ڕێگای سەقزەوە کە بەرەو تاران دەچوو پێش گەیشتن بە تاران دەستبەسەریان کردووە.

پێویستە بگوترێ، بەهۆی بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە، دوای هەفتەیەک لە دەستبەسەرکردنی، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەو هاووڵاتیە نەزانراوە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *