ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی بەرزان عەزیمی و فوئاد حسەینی خەڵکی سەوڵاوا سەربە مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم دوو هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
شیاوی باسە کە تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵین زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
ق.ش