ک.م.م.ک:
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، هەشت هاووڵاتی بە ناوەکانی؛
حوسەین ئاشوری، عەزیم یادگاری، فەرشاد ئایینی، سەعدوڵا ئایینی، محەمەدحوسەین حاسلی، وەحید چاوران، ناسر ڕەزایی و بەختیار محەمەدزاده بانگهێشتی دادگای تاوانەکانی ۱ (کیفری) حکوومەتی ئێران له ئیلام کران.
جێگای باسە کە، ئەو هەشت هاووڵاتییە لە لایان دادگاوە بە “تێکدانی تەناهیی گشتی، کۆبوونەوە و هاوپەیمانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنییەتی ناوخۆیی و دەرەکی و هەڵگرتنی چەک”تۆمەتبار کراون.
ئەبێت ئەم هەشت هاووڵاتیه له ماوەی ۱۰ ڕۆژ دا خۆیان ڕادەستی دادگای تاوانەکانی حکوومەتی ئێران له ئیلام بکه ن.
ع. س


