شارۆمەندێکی کورد لە سۆمابرادۆس کوژرا

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،شەوی ڕابردو ۲۳ڕەزبەری ۱۳۹٥هەتاوی پۆلێک کۆڵبەری کورد لە دەڤەری سۆمابرادۆس سەر بە ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە ئاکامدا کۆلبەرێک گیانی لە دەستدا.

ئەم کۆڵبەرە گەنجە ناوی حەسەن ئەمینی و ۲۰ساڵ تەمەنی بوە کە بۆ بژیوی ژیانی ڕۆژانە دەستی داوەتە پیشەی مترسیداری کۆڵبەری و لە نێوان سنوری دەستکردی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەری کردوە.

شایانی باسە کە شەوی ڕابردوو کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەحمەد نەزەری کوڕی فاتح بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکان لە سنوری سەلە سەر بە سەلاسی باواجانی گیانی خۆی لە دەستدا.

جێگای وەبیرهێنانەوەیه کە ل سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا زیاتر لە ۹کۆڵبەر لە لایەن هێزەکانی ئێنتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان