کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

ک.م.م.ک:
هەینی ۷ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ئەرسەلان سەفیاری کوڕی عەبدوڵا خەڵکی گوندی گزگسک-ی سەر بە شاری پیرانشار بە هۆی تەقینەوی مین بە خەستی بریندار بوو.
شایانی باسە کە ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری چۆمان لە هەرێمی کوردوستان.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ دۆخی تەندروستی ناوبراو هیچ زانییارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *