سنە؛ دیارکردنی کاتی دانیشتنی دادگای پووریا جەواهری بە تۆمەتی محاربە

ک.م.م.ک:

مستەفا ئەحمەدیان پاێزەری پووریا جەواهری زیندانی سیاسیی کوتوویە: دانیشتنی لێکۆڵینەوەی پارێزراوەکەی بەتۆمەتی محاربە لە ١٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە لقی یەکی دادگای حکوومەتی ئێران لە سنە بەڕێوەدەچێت.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، پووریا جەواهری ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کامێران دەستبەسەر و پاش نێزیک دوو مانگ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا و لە کۆتاییدا خەرمانانی ئەمساڵ بۆ زیندانی رژێمی ئێران لە سنە ڕاگوازرا.

ناوبراو لە ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، لەژێر ڕێوشوێنی توندی ئەمنییەتیدا بە کەلەبچە و پێوەنەوە بۆ شەقامی ١٢مەتری کامێران گوازرایەوە و بە هەڕەشە ناچار بە بەشداری لە سناریۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان و تەقە لە هێزە سەرکوتگەرەکان کرابوو.

لە گەلاوێژی ئەمساڵ، مستەفا ئەحمەدیان هەواڵی ناردنی دۆسیەی پارێزراوەکەی بە تۆمەتگەلی محاربە لەڕێی کوشتنی یەکێک لە هێزە چەکدارەکان، ئەندامەتی لە گرووپە دژبەرەکانی دەسەڵات، چالاکی پڕوپاگەندای دژی دەسەڵات و لێدان و بریندارکردنی بەئەنقەستی چەندد چەکداری حکوومەت بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە سنە ڕاگەیاندبوو.

پووریا جەواهری لە سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تێلەفوونییەوە بەبنەماڵەکەی کوتبوو، لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەت لە سنە لەژێر ئەشکەنجەدا پەراسوویەکی شکاوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *