دوو هاوڵاتی بەدانانی بارمتە ئازاد کران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی ئازاد عەباسی هاوڵاتی خەڵکی دێولان بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوو لە زیندانی ئێران لە سنە ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە ئازاد عەباسی ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوو لەوشارە دەستبەسەر و تا ئێستەیش هۆکاری دەستبەسەریەکەی ناڕوونە و ساڵی پاریش بەبۆنەی بەشداری لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکان پێشینەی هەیە و حوکمیشی بەسەردا سەپێنرابوو.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، ئومید ئەسەدی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندانی ئێران تا کاتی یەکلایی بوونەوەی دۆسیەکەی ئازاد کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *