بۆکان؛ دەستبەسەری سۆڵماز حەسەنزادە خوشکی گیانبەختکردوویەکی شۆڕشی ئازادی ژن

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بەناوەندی هەواڵنێری KMMK, چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، سۆڵماز حەسەنزادە خوشکی محەممەد حەسەنزادو لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو: سۆڵماز حەسەنزادە لەگەڵ سێ هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی شیرین خەیار، سیمین خەیات و شیدا ڕەزایی بانگهێشتی ئاهەنگێک( میوانی) لە سەقز کرابوون لە بازگەت بۆکان ــ سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە کە، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەرمانانیش ئەحمەد و سۆڵماز حەسەنزادە باوک و محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە بۆکان کران و لێپرسینەوەیان لێکرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی پار محەممەد حەسەنزادە ٢٨ساڵ تەمەن لەڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە بۆکان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی شەڕی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی بەختکرد.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *