خوڕەماوا؛ زیندانییەک ئێعدامکرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی خوڕەماوا بەناوی عەلی نەجەفی بەتۆمەتی کوشتنی خاڵۆزایەکی بە کوشتنەوە مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی جێبەجێکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە کاتی تووشبوونی ئەو حاڵەتە تەمەنی ١٧ ساڵ بووە و بۆ خۆی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە بەڵام کوتوویە بەڕێکەوت بووە و بە ئەنقەست نەبووە و پاش ٥ ساڵ مانەوە لە زیندان ئێعدام کرا.

بەپێی زانیارییەکان عەلی نەجەفی لەو زەمەنەی لە زیندان بووە ٩ جار بردراوەتە پای سێدارە و گەڕێنراوەتەوە و جێی سەرنجە کە تا ئێستە ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆ و حکوومی ئاماژەیان بە ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە نەکردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *