سنە؛ مامۆستا پەریسا وریانی بە بیانوی پاڵپشتی خوێندکاران لە کارەکەی دوورخرایەوە

ک.م.م.ک:
بەپێ ڕاپۆرتەکان، پەریسا وریانی مامۆستا و بەڕێوەبەری قۆتابخانەی هونەرە جوانەکانی شاری سنە لە کارەکەی دوورخرایەوە.

شایانی باسە کە پەریسا وریانی بەهۆی پاڵپشتی و پشتیوانیکردنی خوێندکاران لە دژی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا ئەمینی دا لە کارەکەی دوورخرایەوە.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە لە ماوەی ڕابڕدوو دا چەنددین چالاکی پێشەیی مامۆستایانی کورد لە شارکانی کوردستان بەە بیانووی سەرپۆش، پاڵپشتی مافی خوێندکاران و پێشڵ کردنی مافی گەڵی کورد بە شێوەیەک هەڕەمەکی لە کارەکانیان دوور خراون و پاشان دەستبەر و زیندانی کراون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *