ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، زیندانی سیاسیی تەیفوور سەلیمی بابامیری خەڵکی بۆکان، زیندانیکراو لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بەبۆنەی ئەشکەنجەی گران بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، تووشی خەساری قورسی جەستەیی و دەروونی بووە و دۆخی ناجێـــگیرە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم زیندانییە سیاسییە، لە گرتووخانەی ئەمنییەتی جەڵدە لێی داوە و لە ژێر ئەشکەنجەیشدا شانی دەرچووە، دەستی شکاوە و پەردەی گوێی دڕاوە و چاوەکانیشی خەساریان دیوە.
شیاوی باسە، تەیفوور سەلیمی بابامیری ٧ مانگ بەرێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری بانە بەتۆمەتی یارمەتیدانی دەرمانی و پزیشکی بۆ خۆپیشاندەرانی شۆڕشی ئازادی ژن دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ورمێ ڕاگوازرا.
ق.ش


