سنە؛ ئازادی سەباحی ساڵحی بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەباح ساڵحی ٣٢ساڵ تەمەن خەڵکی حەسەناوای سنە بەدانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

شیاوی باسە، ناوبراو بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *