ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چارەنووسی وریشە مورادی بە کۆدی ڕێخراوەیی جوانا سنە لە ئەندامانی کۆمەڵگات ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش نێزیک بە دوو مانگ دەستبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە هێشتا نادیارە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، جوانا سنە لە ١٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە ڕێگەی چوونەناو شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە توندئاژۆیانە دەستبەسەر کراوە.
سەرەڕای تێپەڕینی نێزیک بە دوو مانگ لە دەستبەسەری ئەم چالاکە سیاسییە و سەردانی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو وەچنگ نەکەوتووە.
سەرچاوەکان لەمبارەوە کوتوویانە: وریشە مورادی پاش دەستبەسەری بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە سنە و پاشان بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە تاران ڕاگوازراوە.
کۆمەڵگای ژنانی ئازسدی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەژار، ئەوڕۆ ٤ی ڕەزبەر بەدەرکردنی بەیانییەیەک دەستبەسەری ئەم ئەندامەی خۆیانی لەکاتی ئەنجامی چالاکی سیاسیی و ڕێخستنی ژنان لە کوردستان پشتڕاست کردەوە و داوای لە ڕێخراوە نێودەوڵەتییەکانی بەرگریکاری مافی مرۆڤ کردووە لەهەمبەر بێسەروشوێن کردنی بێبەزەییانە و سناریۆ سازی دامەزراوە ئەمنییەکانی دژی ناوبراو بێدەنگ نەبن.
ق.ش