دەڕەشار؛ دەستبەسەرکران و بێ هەواڵی لەسەر چارەنووسی ئەدیب هیمەتی

ک.م.م.ک.:

بەپێی زانیارییەکان، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئەدیب هیمەتی، تەمەن 32 ساڵ، خەڵکی شاری دەڕەشار، ڕۆژی ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر و دوای تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوە، گواسترایەوە بۆ ناوەندی دەستبەسەرگەی حکوومەتی ئێران لە شاری ئیلام.

جێگەی ئاماژەیە کە ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ماڵی خۆیدا بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا دەستبەسەرکراوە.

پێویستە بگوترێ تا ساتەقەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناوبراو دوای زیاتر لە حەوت ڕۆژ بەسەر وادەی دەستبەسەرکردنیدا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لە ئارادا نییە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *