ک.م.م.ک:
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، هاوڵاتییەکی تەمەن ۱٨ ساڵ بە ناوی محەمەد زەندکەریمی خەڵکی گوندی بلبلان- ی سەر بە شاری دێوڵان بە کۆتەک و لێدان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە سەرەڕای تێپەڕبوونی چەنددین ڕۆژ لەسەر دەستبەسەرکردنی، لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س


