ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، تەرمی هاوڵاتییەکی ک بەناونیشانی هایدە حەسەنزادە ١٦ ساڵ تەمەن خەڵکی ڕەبەت لەکاتی بەتاڵکردنی ئاوی بەنداوی سەردەشت دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، کاتی دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو بلۆکی چیمەنتۆ بەسترابوو بە پێکانییەوە و چاو و دەمی بە سیکۆتین داخرابوو.
شیاوی باسە کە هایدە حەسەنزادە لە جۆزەردانی ئەمساڵەوە کوتوپڕ ون بوو و بنەماڵەکەی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە لە ئێران چوەتەدەرەوە.
جێی سەرنجە کە باوکی ناوبراو بەناوی(ئ. ح) هەنووکە دەستبەسەرە و بەگوێرەی هەواڵەکان لە زمانی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە دانی بە کوشتنی کچەکەیدا ناوە و و هۆکاری کوشتنی کچەکەی دواکەوتنی گەڕانەوەی بۆ ماڵ و کێشەی نامووسی بووە.
ق.ش


