دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی نەغەدە بەناوەکانی کەریم کەریمانی و ئاسۆ کەریمانی خەڵکی گوندی دەشتی قۆری سەربە شارینەغەدە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *