ئازادی مێرمنداڵێکی ١٥ساڵ تەمەن بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، مێرمنداڵێکی ١٥ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری سنە بەناونیشانی کاوان ڕەزایی کەلە ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانان لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرابوو، تەواوی ماوەی دەستبەسەری لە ژووری تاکەکەسی بووە و دواتر بۆ کانوونی چاکسازی پەروەردە ڕاگوازرابوو، ئەمڕۆش بەدانانی بارمتەی قورس لە زیندان ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، کاوان ڕەزایی بەبۆنەی چالاکی ئەندامانی بنەماڵەکەی لە دەرەوەی وڵات لەژێر گوشاری دامەزراوە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی ئێراندایە و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی دژی ناوبراو دەکار کراون بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *